وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەگەر ئەمکارە نەکرێت نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

دۆلار و دینار
SNN
نرخی دۆلار چەند رۆژێکە ناجێگیرە و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەر 100 دۆلارێک نرخەکەی نزیکبووەوە لە 150 هەزار دینار، بۆ ئەمڕۆش نرخی دۆلار دابەزیوە، هاوکات وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت “ئەگەر حکومەتی عێراق بە داواکارییەکانی ئەمریکا رازی نەبێت ئەوا نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە”.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەم، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا دۆلار بە دابەزینی نرخەکەی دەستیپێکرد و نرخی 100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی رابردوودا نرخی 100 دۆلار نزیکبوویەوە لە 150 هەزار دینار.
هاوکات جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاندبوو، نرخی دۆلار ئەم ماوە ناجێگیر دەبێت و خواستێکی زۆر لەسەر دراوی دۆلار هەیە، هەم لەلایەن هاووڵاتییان و هەم لەلایەن بازرگانانەوە، ئەمەش دەرهاویشتەی ئەم دۆخەیە کەلە ناوچەکەدا دروستبووە، مەترسی و نیگەرانی ئەوەیە کە رەنگە نرخی نەوت دابەزێت و کورتهێنانێکی زۆر لە عێراقدا دروست ببێت و عێراق رووبەڕووی قەیران ببێتەوە.
لەبارەی ئەگەری دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرایکردووە، “پێموایە نرخی نەوت دابەزێت و مەترسی لەسەر قەیرانی ئابوری عێراق بەجێبهێڵێت، لە هەمان کاتدا تا ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە بە ئاشکرایی ئەمریکییەکان بە عێراقیان وتووە دەبێت ئەجیندا سیاسی و ئابورییەکانی ئەمریکا لەبەرچاو بگیرێت، ئەگەر ئەو کارە نەکات ئەوا بەڕاستی دۆخی ئابوری عێراق روو لە مەترسی دەکات و دۆلار بەرامبەر بە دینار روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









