بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

بانکی ناوەندی عێراق
SNN
بانکی ناوەندیی عێراق یەکەم روونکردنەوەی لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخ پەیوەندی بە جێبەجێکردنی باجی گومرکییەوە هەیە و نرخی رەسمی وەک خۆی ماوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەم، لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکردووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی فەرمی دۆلاردا روینەداوە و وەک خۆی جێگیرە کە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک.
سەبارەت بەو بەرزبوونەوەیەی لە بازاڕەکاندا هەیە، بانکەکە روونیکردووەتەوە، “ئەو نرخە بەرزەی ئێستا مامەڵەی پێوە دەکرێت، پەیوەندی بە خواستی بازاڕی ناڕەسمییەوە هەیە لە دەرەوەی سیستمی ئەو بانکە رێگەپێدراوانەی کاری حەواڵەی دەرەکی دەکەن”.
بانکی ناوەندی هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕی رەش (بازاڕی هاوتەریب) بۆ جێبەجێکردنی “باجی گومرکی پێشوەختە” دەگەڕێنێتەوە، کە وایکردووە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوەی سیستمی بانکی زیاد بکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەرگرتنی باجی گومرگی پێشوەختە بۆ مەبەستی حەواڵە، فشارێکی گەورەی لەسەر بازرگانان و داواکارانی دۆلاری نەقد دروستکردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە بۆ لاوازبوونی دینار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.
لە کۆتاییدا بانکی ناوەندی جەختیکردووەتەوە لەوەی بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێگیرکردنی نرخ و پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
52 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
52 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








