دۆناڵد ترەمپ چاوی بڕیوەتە گرینلاند

0
361

SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چەندین جار ئەوەی دووبارە کردووەتەوە، کە پێوستە دەستبەسەر دوورگەی گرینلاند بگرن چونکە ئەوە سودی گەورەی بۆ ئەمریکا دەبێت لە ئێستا و لە داهاتوودا، هەرچەندە دوورگەی گریندلاند دەگەرێتەوە بۆ شانشینی دانیمارک کە وەک هەرێمێکی سەربەخۆیە سەر بەو وڵاتە.

بۆچی ترەمپ گرینلاندی دەوێت؟
دوای دەستگیرکردنی نۆکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی فەنزوێڵا، لە ئۆپسراسۆنێکی سەربازیدا، دووبارە باس و خواسی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی گرینلاند لەلایەن ترەمپەوە هاتووەتە ئاراوە، ترەمپ دەڵێت، ئێمە لە دیدێکی نیشتیمانیی و پاراستنی وڵاتەکەمانەوە پێویستمان بەوەیە کە دەست بەسەر گرینلاندا بگرین، چونکە گرنگییەکی ستراتیجی گەورەی هەیە بۆمان، لە هەمان کاتدا گرینلاند پڕە لە کەشتی رووسی و چینی کە ئەمە نابێت هەبێت.

لای خۆشییەوە میتە فیدریکسن، سەرۆکوەیزرانی دانیمارک ئاماژەی بەوەکردووە، کە “ئەمریکا هیچ مافێکی نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی گرینلاند”

لە هەمان کاتدا دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2019 ویستی دورگەی گریلاند بکرێت، بەڵام ئەوکاتە وڵاتی دانیمارک وەڵامی دایەوە کە دوورگەکە بۆ فۆشتن نییە،

دورگەی گرینلاند، کە بە گەورەترین دوورگەی جیهان هەژمار دەکرێت و دەکەوێتە سنووری ئەمریکا و ئەوروپا و رووسیاوە، بەپێی رووبەرە گەورەکەی تەنیا 58 هەزار دانیشتوانی هەیە، بەفر و سەهۆڵ لە %80ی دوورگەکەی گرتووە، بەشێکی زۆری دوورگەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە و دەوڵەمەندە بە چەندین سەرچاوەی سروشتی نەدۆزراوە بەتایبەتی یۆرانیۆم.

بۆچی ئەمریکا گرنگی پێدەدات؟
ئەمریکا وەک ڕێگەیەکی نزیک بۆ ئەوروپا و رووسیا لە گرین لاند دەڕوانێت، تا چەندین بنکەی سەربازی تێدا دابنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر تەواوی ئەو پێکهاتە سرووشتیانە بگرێت کە لە دوورگەکەدا بوونی هەیە، لەگەڵ دانانی چەندین بنکەی مووشەکی جیاواز تێیدا وەک یەکەم هێڵی بەرگری ئەمریکا لە بەرامبەر وڵاتانی رۆژئاوا و رووسیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this