
SNN-
ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویکردەوە ئەمریکا دەستیکردوە بە هەناردەی نەوتی ڤەنزوێلا بۆ وڵاتەکەی و رۆژی پێنجشەممە، لە کۆی 11 کەشتی کە سەر بە کۆمپانیای “شیڤرۆن”ـن سێ کەشتی نەوت هەڵگر، کە نەوتی ڤونزوێلایان تێدابووە ئەو وڵاتەیان بەرەو ئەمریکا بەجێهێشتوە
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای “شیڤرۆن” تەنیا کۆمپانیای ئەمریکییە، کە رێگەی پێدراوە لە ڤەنزوێلا کاربکات، ئەم کەشتیانەی نەوتیشی بەکرێگرتووە وەک بەشێک لە خشتەیەکی پلان بۆدانراو بۆ بارکردنی نەوتی خاو بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
گەرچی کۆمپانیای “شیڤرۆن” رەتیکردەوە ئەو جموجۆڵەی کەشتییەکان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاست بکاتەوە، تەنها ئەوەندەی وتوە، هێشتا سەرنجیان لەسەر سەلامەتی کارمەندەکانیانە و بەردەوامن لە کارکردن بەپێی یاساکان.
شیکەرەوەکانی کێپلەر هۆشداریدا لەوەی گەمارۆدانی ئەمریکا بۆ سەر هەناردەی ڤەنزوێلا، دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی نەوت لە کۆگاکانی ئەو وڵاتەدا و رۆژی سێشەممەش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کە کاراکاس بڕی 30 بۆ 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو رادەستی ئەمریکا دەکات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









