
SNN-
تۆم باراک، نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمريکا بۆ سوريا، رايگەياند، پێشوازی لە ئاگربەستە کاتييەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکەکانی ئەشرەفييە و شێخ مەقسود دەکەن، دەشڵێت “کار دەکەن بۆ درێژکرنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوای کاتژمێر 9″.
درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە
تۆم باراک، لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی ئێکس رايگەياندووە، ئەوان بە چڕی کاردەکەن بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە و ڕۆحی لێکتێگەیشتن بۆ دوای کاتژمێر 9، کە لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر نۆی ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
سوپاسى هەموو لایەنەکان دەکرێت
تۆم باراک، سوپاس و پێزانینی قووڵی ئاڕاستەی هەموو لایەنەکان کرد، لە حکومەتی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات، دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و سەرکردەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەو خۆڕاگری و نیازپاکییەيان کە وايکرد، ئەم ئاگربەستە بێتەئاراوە”.
بەپشتیوانى خودا
تۆم باراک، نوسيوويشيەتی “بە هاوکاری بەردەوام و بە پشتيوانی خوداى تاک و تەنیا، هیوادارن ئەم کۆتایی هەفتەیە گفتوگۆیەکی ئارامتر و قووڵتر و بەردەوامتر لەگەڵ خۆیدا بهێنێت”.
هەماهەنگى لە برى ڕووبەڕووبوونەوە
وتیشى، لە کاتی قەیرانەکاندا زۆرجار ڕوونييەک دێتەئاراوە، ئەم ئاگربەستە گرنگە بۆ بەرچاوڕوونی سوریا و نەتەوەکانی و گەلانی دراوسێی، تاوەکو بچينە سەر يەک ڕێگای هاوبەش بەرەو ئاسایش و هەماهەنگی و ئاشتی بەردەوام.
بەربەست دێتەپێشەوە، بەڵام چارەنوسی هاوبەشمان ئەوەيە بەرژەوەندييمان لە هەماهەنگيدايە لەبری ڕووبەڕووبوونەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









