
SNN-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه به‌فرو بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی پێنج پله رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانبارین له باكور و باكوری ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات پاشان له كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان دروستده‌بێت كه هه‌ندێك كات له هه‌ندێك ناوچه به‌شێوه‌ی لێزمه باران ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كان و ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان به گشتی هه‌ور و سارد ده‌بێت و نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕپچڕی له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی دابارین له ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم زیاتر بێت به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكی 2 تا 5 پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به پله‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر :13 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 9 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 5 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 2 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 10 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 13 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 10 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك 14 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 10 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 16 پله‌ی سیلیزی
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









