چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەم، کاتێک دەست دەکەن بە کوشتنی خەڵک دەستوەردان دەکەم

دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێران ڕوبەڕوی “کێشەیەکی گەورە” بوەتەوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی دەکات لە نێوان پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، هەروەها هۆشداریهكه بۆ تاران نوێكردهوه لە ئهگهری بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران به فریایان دهكهوێت.
دۆناڵد ترەمپ لهمیانی لێدوانێكدا لهبارهی خۆپیشاندانهكانی ئێران وتی، “خەڵک دەست بەسەر شارەکاندا دەگرن، منیش زۆر لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەم، کاتێک دەست دەکەن بە کوشتنی خەڵک دەستوەردان دەکەم”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “هەر هێرشێک بۆ سەر خۆپیشاندەران بە وەڵامی توندی ئەمریکا بەرەوڕو دەبێتەوە، بەشێک لە خۆپیشاندەران شەقامەکان دەکەن بە ناوی منەوە “خوا بیانپارێزێت”، هیوای سەلامەتیان بۆ دەخوازم.
ئاماژهی بهوهشكرد، دەستێوەردانی ئەگەری مەرج نییە بە مانای ناردنی هێزی زەمینی بێت، بەڵام دوپاتیکردەوە کە “واشنتن توانای ئەوەی هەیە لێدانی زۆر بەهێز لەو شوێنانەی کە ئازاری هەیە ئەنجام بدات”، ئهوهش ئاماژەیە بۆ بژاردەی سەربازی یان ئابوری یەکلاکەرەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









