
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەبەرامبەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەك لەكاتی خۆیدا، حكومەتی عێراقی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە، كە بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی كە لەمانگەكانی ڕابردوو ناردوویانە، دەبێت بڕەكەی زیاد بكرێت بۆ 200 ملیار دینار پاشان پارەی مووچەی مانگی یەك دەنێردرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەك، حكومەتی عێراق بە نوسراو داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە كە بڕی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی یەك لە 120 ملیار دینارەوە زیاد بكە نبۆ 200 ملیار دینار.
ئاماژە بەوەشكراوە، ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە لەلایەن هەرێمەوە بۆ عێراق كراوەتە مەرج بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەك، بەلام تا ئێستا حكومەتی هەرێم وەڵامی ئەو داواكارییەی عێراقییان نەداوەتەوە ئاخو دەتوانن بڕی داهات بگەیەننە 200 ملیار یاخود تەنها 120 ملیار دینارەكەی مانگەكانی پێشوو دەنێرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو داواكارییەی عێراق بە بەرزكردنەوەی داواكاری بۆ زیادكردنی پارەی داهاتی نانەوتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی عێراقیش ڕووبەڕووی گرفتی دارایی بووەتەوە و لە توانایدا نییە ئەو بڕە داهاتەی لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت بەشی مووچەی فەرمانبەران و پرۆژەكان بكات، بۆیە ناچارە فشار لەسەر هەرێم بكات بە زیادكردنی داهاتی نانەوتی.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









