راپۆرتێکی ئەمریکی: شەیبانی هۆکاری شکستی رێککەوتنەکەی نێوان سوریا و هەسەدە بووە

ئەسعەد شەیبانی
SNN
ماڵپەڕی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی کۆتایی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە دیمەشق بە شکست کۆتایی هات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زەمینەی بۆ ئەو هەڵکشانە سەربازییە خۆش کرد، کە گەڕەکەکانی حەلەب، کە زۆرینەیان کوردن، بەخۆیانەوە بینی، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کرد لە پەکخستنی ڕەوتی دانوستانەکاندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆبوونەوەکە لە 4ی کانوونی دووەم بە سەرپەرشتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تێیدا شاندێکی کوردی بە سەرۆکایەتی مەزلوم کۆبانێ لەگەڵ مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سووریا و بە ئامادەبوونی جەنەڕاڵ کێڤن لامبەرت، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆکردەوە.
ئەوەخراوەتە ڕوو، ئەگەرچی گفتوگۆکان بە ئەرێنی دەستیان پێکرد و لێکتێگەیشتنی سەرەتایی هەبوو سەبارەت بە تێکەڵکردنی “هەسەدە” بە سوپای سووریا لە ڕێگەی پێکهێنانی فیرقە و لیوای خاوەن فەرماندەیی کوردی، بەڵام کەشی کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی لەناکاو گۆڕا.
ئەو سەرچاوە ئاگادارەی کە بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانیشتنەکەدا چووەتە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکە و داوای لە جەنەڕاڵە ئەمریکییەکە و تیمەکەی کردووە شوێنەکە جێبهێڵن، پێش ئەوەی بە لەناکاو کۆتاییهاتنی دانیشتنەکە ڕابگەیەنێت، لەگەڵ دواخستنی دەستپێکردنەوەی بۆ کاتێکی تر.
دوابەدوای ئەوە، حکومەتی سوریا ڕەتیکردەوە بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربکات بۆ بەڵگەنامەیی کردنی ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون، کە ئەمەش لەلایەن “هەسەدە”وە وەک نیشانەیەک بۆ پاشگەزبوونەوەی دیمەشق لە لێکتێگەیشتنە سەرەتاییەکان لێکدرایەوە.
هاوکات، بەرپرسانی کورد هەڵسوکەوتی شاندی سووریایان، بەتایبەتی دەستێوەردانەکەی شەیبانی، بە “سەیر” وەسف کرد، و پێیان وابوو بڕیارەکەی بە کردەیی کۆتایی بە ڕەوتی دانوستان هێناوە، ئەوەش وایکرد هەڵگیرسانی پێکدادانەکان لە حەلەب دوای چەند ڕۆژێک شتێکی چاوەڕوانکراو بێت.
“هەسەدە” شەیبانییان تۆمەتبار کرد بەوەی بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تورکیا جووڵاوەتەوە، لە سۆنگەی ڕەتکردنەوەی ئەنقەرە بۆ هەر فۆرمێک کە “هەسەدە” وەک قەوارەیەکی ڕێکخراو بهێڵێتەوە و بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی دەزانێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەرەسهێنانی کۆبوونەوەکە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵکشانێکی سەربازیی بەرفراوان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، کە بۆردومانی چڕ و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی لەخۆگرت، ئەمەش ڕێککەوتنی 10ی ئازاری تایبەت بە تێکەڵکردنی “هەسەدە”ی خستە دۆخی “بێهۆشی”یەوە.
ئەو مالپەڕە ئەمریکییە روونیکردووەتەوە، کە دەستێوەردانەکەی شەیبانی ئەو خاڵی وەرچەرخانە بوو، کە هەلێکی لەباربرد کە نزیک بوو لە گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی و دەرگای جارێکی دیکە بە ڕووی بژاردەی سەربازیدا کردەوە، لەسەر حیسابی مەدەنییەکان و سەقامگیری.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









