بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم جەخت لە پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە

SNN-
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە، هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی یەکێتی بۆ قۆناغەکە خستەڕوو.
تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووەوە؛ تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێن.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە
لەو دیدارەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئامادەبوون کە پێکهاتبوون لە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق.
ستراتیژییەتی یەکێتی و دیالۆگی نیشتمانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی کۆبوونەوەکەدا گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی لەسەر هەمان ستراتیژی سەرۆک مام جەلال کار بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییان دەکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









