
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەناو فڕۆکە “ئێرفۆرس وەن”ـەکەیەوە بۆ میدیاکانی ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوە کردووە و خوازیاری گفتوگۆن، بەڵام هاوکات هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەری جووڵەی سەربازی لە دژی تاران لە ئارادایە بەهۆی مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەران.
پەیوەندیی بەرپرسانی ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە سەرکردەکانی ئێران پەیوەندییان کردووە و ڕاستەوخۆ داوای ئەوەیان کردووە “وتووێژ” بکەن. ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا کە کار بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک دەکرێت لەنێوان هەردوولادا.
بەزاندنی هێڵی سوور
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی ئێران و خۆپیشاندانە دژە حکومییەکان، ترەمپ جەختی کردەوە کە پێشتر “کوشتنی خۆپیشاندەران”ـی وەک هێڵی سوور بۆ کۆماری ئیسلامی دیاری کردبوو. لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئێران ئەو هێڵەی بەزاندووە، ترەمپ وتی: “وا دیارە دەستیان بەوە [کوشتنی خەڵک] کردووە.”
بژاردە سەربازییە بەهێزەکان
ترەمپ ڕوونی کردەوە کە ئیدارەکەی بە جددی سەیری ڕاپۆرتەکان دەکات سەبارەت بە سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران. ئاشکرایکرد کە سوپای ئەمریکا چاودێری دۆخەکە دەکات و لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند “بژاردەیەکی زۆر بەهێز”ـن دژی ئێران و بڕیار لەو بارەیەوە دەدەن.
ئەگەری جووڵە پێش کۆبوونەوە
سەرەڕای ئاماژەدان بە داواکاریی ئێران بۆ گفتوگۆ، دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو دەڵێت: بەرپرسانی ئێران دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم. ئێران دەیەوێت دانوستاندن بکات. لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوە و کۆبوونەوەیەک خەریکە رێکدەخرێت، بەڵام بەهۆی ئەو شتانەی ئێستا روودەدەن، لەوانەیە ناچار بین پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێین کە مەرج نییە ڕاستەوخۆ بچنە نێو کۆبوونەوەکانەوە، بەڵکو ڕایگەیاند: “لەوانەیە پێویست بکات پێش ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەک، ئێمە هەنگاو بنێین.”
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
31 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
35 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
31 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
35 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









