ئاوی دوکان و دەربەندیخان 500 ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە

SNN-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەهۆی شەپۆلە چڕەکانی باران و بەفربارینەوە، داهاتی ئاو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، بەنداوەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاویان لە ئاستی ئاودا تۆمارکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوی ئەمبارکراو و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کشتوکاڵ و خواردنەوە.
دەشڵێت: ڕێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە بۆ سێ هێندە زیادی کردووە، بە شێوەیەک تەنها لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوەکەیان زیادیکردوە و ئاستی ئاو دەربەندیخانیش 5 مەتر و لە دوکان 4 مەتر بەرزبووەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە پارێزگای دهۆکیش بەنداوی سەرەکی نزیکەی ملیۆنێک مەتر سێجا ئاو زیادی کردووە و 41 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، بەنداوی گۆمەسپانیش بە هەمان بڕ ئاستی ئاوەکەی زیادیکردووە و مەترێکیش بەرزبووەتەوە، هەروەها بەنداوە بچووک و مامناوەندەکان لە ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی، هەولێر و دهۆک بە سەرکەوتوویی لافاوەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە و زۆربەیان گەیشتوونەتە ئاستی سەرڕێژکردن و لەو بڕوایەشدا بوو کە لەگەڵ توانەوەی بەفری چیاکاندا ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش بەرزتربێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









