تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی سبەی لە هەولێر کۆدەبنەوە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی
SNN
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە هەڵگیرسانی ململانێیەکی سەربازیی بەرفراوان لە نێوان سوپای عەرەبیی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، بڕیارە ڕۆژی شەممە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لە شاری هەولێر لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆببێتەوە.
هەینی، 16ـی کانوونی دووەمی 2026، چەند سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی ئەلمۆنیتەریان ڕاگەیاند: سبەی لە شاری هەولێر، هەر یەکە لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، کۆبوونەوەکەی نێوانیان بە نێوەندگیریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، هەروەها ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و ڕێگەگرتنە لە پەرەسەندنی گرژیی زیاتر لە نێوان سوپای عەرەبیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









