SNN- زانیاری نوێ لەبارەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچە لەمساڵدا بڵاودەكاتەوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەسەر داوای ئەنجومەنی راژەی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە بەخشتەیەك پلە و ناونیشانی وەزیفی سەرجەم فەرمانبەران ئامادەبكەن، ئەوەش بەمەبەستی پلەبەرزكردنەوە و بەستنی سەرەمووچەی ساڵانە و هاوكات دیاریكردنی بڕی ئەو پارەیەی پێویستە بۆیان خەرجبكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNN-دراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیكرد بە ئامادەكاری بۆ ئامادەكردنی لیستێك كە تیایدا پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی تێدا دیاریكرابێت كە تا ئێستا نەدراوە بە فەرمانبەران، بەڵام لە ئێستادا ئەنجومەنی راژەی هەرێمیش هەمان داواكاری لە وەزارەتەكان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داواكارییەی ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم بە ئامادەكردنی لیستێكی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بەستنی سەرەمووچەی ساڵانە، بەجۆرێكە كە بە خشتەیەك پلە و ناونیشانی وەزیفی مووچەخۆران بە مەبەستی پلەبەرزكردنەوەیان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو داواكارییەی كە ئەنجومەنی ڕاژە كردوویەتی دەبێت بۆ هەر فەرمانبەرێك 11 خشتەی جیاواز ئامادەكرێت و تێدا گۆڕانكارییەكانی مووچە دیاریكرابێت، واتە هەر فەرمانبەرێك كە پلەی بۆ بەرزدەكرێتەوە، ئەوا گۆڕانكارییەكانی سەرمووچەكەشی بۆ دەبەسترێت، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە ماوەی 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیراوە و دەبێت لەمساڵدا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









