
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پلانی هێرشكردنە سەر ئێرانی هەڵوەشاندنەوەتەوە، جەختیشیكردەوە، ئەو بڕیارە دەستپێشخەری خۆی بووە، نەك دەرئەنجامی فشاری لایەنەکانی دیکە.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا لەبارەی ئەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دیکە قەناعەتیان پێكردووە گورزی سەربازی ئاڕاستەی ئێران نەكات، وتی: کەس قەناعەتی پێنە کردوم، خۆم قەناعەت بەخۆم کردووە، لەسێدارەدانەکانیان هەڵوەشاندەوەو ئەوەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو.
روونیشیکردەوە، تاران لەسێدارەدانی زیاتر لە 800 کەسی راگرت کە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجامیبدات، ئەم هەنگاوەش رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە بڕیارەکەیدا، بڕیاربوو پێنج شەممە زیاتر لە 800 کەس لەسێدارە بدەن، منیش رێزێکی زۆر لە بڕیارەکەیان دەگرم بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا “یارمەتییەکان” هێشتا لە ڕێگادان بۆ ئێران، ترەمپ وتی، بزانین چی ڕوودەدات.
هاوكات ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نوسیویەتی:” پێزانینم زۆرم بۆ سەرکردایەتی ئێران هەیە هەموو ئەو لەسێدارەدانانەى هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو (زیاتر لە 800) لەسێدارەبدەن. سوپاس”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









