بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: شەڕی مان و نەمانمان لەپێشە و پێویستە هەمووان چەک هەڵبگرن

SNN
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ڕابردووەوە گرووپەکانی سەربە حکومەتی کاربەڕێکەری دیمەشق چەند جارێک ڕێککەوتنیان پێشێلکردووە و لە چەند بەرەیەکەوە هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانیان. ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە و پیشاندانی نیازپاکی لە ڕێگەی کشانەوە لە چەند ناوچەیەک، بەڵام دیمەشق سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە شەڕ و بژاردەی سەربازی.
قۆناغێکی یەکلاکەرەوە
بەپێی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئێستا ناوچەکە لەبەردەم قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە، کە تێیدا بژاردەکان بریتین لە بەرگری و ژیان بە کەرامەتەوە، یاخود ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و سووکایەتی. لەو چوارچێوەیەشدا داوا لە گەل کراوە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن، بەرگری لە خۆیان و شارەکانیان بکەن و لە پاڵ هێزە سەربازییەکاندا بمێننەوە بۆ بەشداری لە “شەڕی کەرامەت”.
بانگەواز بۆ چەکهەڵگرتنی گشتی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داواى لە سەرجەم چین و توێژەکان کردووە چەک هەڵبگرن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێک لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەوان لەبەردەم شەڕی “مان و نەمان”دان و تاکە ڕێگەش بۆ پاراستنی سەروەری و ناسنامەیان، تەنیا بەرگریی گەلە.
ئامانجی هێرشەکان و تێکدانی برایەتی پێکهاتەکان
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئامانجی ئەم هێرشانە لێدانە لەو برایەتییەی بە خوێنی کوڕ و کچان هاتووەتەدی و هەوڵێکە بۆ هەڵگیرسانی فیتنە و توندوتیژی لە نێوان پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە ئەمە بەئامانجگرتنی پێکهاتە ڕەسەنەکانی سووریایە لەلایەن لایەنێکەوە کە دەیەوێت وڵاتەکە لە فرەڕەنگییەوە بکاتە یەک ڕەنگ.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









