کەشناسی هەرێم: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشناسێکش داوا دەکات دوو رۆژ بکرێت بە پشوو

بەفر
SNN
کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفر و بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە، کەشناسێکیش دەڵێت: بەهۆی سەرمای زۆری ئەم چەند رۆژەوە دوو رۆژ لەم هەفتەدا بکرێت بە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانوونی دووەم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین دەست پێدەکات .
جەختدەکاتەوە، لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە سەرجەم ناوچەکەمان شێوازی دابارین هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند، بەفر بارینیش ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارینی دەبێت لە هەندێک کاتداپلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشی سیبەینێ دووشەممە ئاشکرایکردووە، کاریگەری شەپۆلی باران بارین لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی نمە باران، لە هەندێک کاتدا لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ .
کەشناسی هەرێم جەختدەکاتەوە، لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆلەی روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ڕۆژی سێشەممە ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان.
هاوکات، محەمەد کەلاری کەشناس لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی SNN راگەیاندووە، لە 20 و 21ی مانگ ساردترین شەوی ساڵ دەبێت لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەو سەرمایە نەهاتووەتە کوردستان، هەربۆیە داوام کردووە لەو دوو رۆژەدا کە دەکاتە رۆژەکانی سێشەممە و چوارشەممە بکرێتە پشوو، نەک لەبەر بەفر و باران بەڵکو بەهۆی سەرما زۆرەکەوە بکرێتە پشوو کە پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









