
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
SNN-
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2026، لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تاران، پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵا
لە ماوەی سەردانەکەیدا، بڕیارە وەزیری دەرەوەی عێراق چاوی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری ئیسلامی بکەوێت. هەروەها زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوە و عەلی لاریجانی، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ
گفتوگۆکانی فوئاد حوسێن لە تاران تیشک دەخەنە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران، پێشهاتە هەرێمییەکانی ئێستا و گرژییەکانی ناوچەکە. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکان برەودانە بە سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی دیالۆگی هەرێمی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









