سیناتۆرێکی دیاری ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەردەبڕێ

SNN-
سیناتۆرێکی ناسراوی ئەمریکی نیگەرانی و گومانی خۆی لەبارەی رێککەوتنی نوێی ئاگربەستی نێوان حکومەتی راگوزەری سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەردەبڕێت و هۆشداریدا کە واشنتن هێشتا زانیاریی وردی لەبارەی رێککەوتنەکەوە پێنەگەیشتووە.
لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماری و کەسایەتیی نزیک لە ترەمپ رایگەیاند، نە خۆی و نە هیچ سیناتۆرێکی دیکە کە ئەو ئاگادار بێ، وردەکاریی تەواویان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئەو رێککەوتنەی رۆژی یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەم و دوای چەندین رۆژ لە پێکدادانی قورس لە نێوان هەسەدە و دیمەشق راگەیەندرا.
دەشڵێت: سەبارەت بە رێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییەی نێوان سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات شیکارییەکی وردی رێککەوتنەکەم پێ نەگەیشتووەو هیچ سیناتۆرێکی دیکەش پێینەگەیشتووە، هيوادارم بەرهەمدار بێت، بەڵام هەندێک نیگەرانی و پرسیارم هەیە.
ئایا ئەم رێککەوتنە ئاگربەستە لەگەڵ هیچ هاوبەشێکی ناوچەیی جگە لە تورکیا دانوستانی لەسەر کراوە؟ ئایا هیچ هێزێکی تورکیا بەشداریی لە هیچ دەستدرێژییەکی ئەم دواییە بۆ سەر خاکی کورد کردووە؟ ئایا ئەم رێککەوتنە بوونی سەربازی تورکیا لە داهاتوودا لەم ناوچەیەدا دیاری دەکات؟ لە کۆتاییدا ئایا پێش دانوستان لەسەر ئەم رێککەوتنە هیچ پەیوەندییەک یان هەماهەنگییەک لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە و بەشدارییەکەی چی بووە، ئەگەر هەبووبێت؟.
گراهام لە سەكۆی “ئێكس” ئەوەشی نوسیوە: هاوبەشیمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعش و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی کردووە، هەمیشە بەرژەوەندییەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بووە لە سوریا.
راشیگەیاندووە، ساڵانێک شانبەشانی هەسەدە كە زۆرینەی کوردن، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی داعش کارمان کردووە، پرسیارم زیاترە لە وەڵام سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە.
“من یەکێکم لەو سیناتۆرە زۆرانەی کە پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی خۆدا هەیە و پێشبینی دەکەم بە زووترین کات وەڵامی تەواو بۆ ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی دیکە وەربگرم” لیندزی گراهام وادەڵێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









