عەتا محەمەد: 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو بەسەر شوێنە بازرگانییەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دابەشدەکرێت

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ:
SNN-
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ:، بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری و قەرەبوو بەسەر شوێنە بازرگانییەکان و ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەدا دابەش دەکرێت کە سکاڵایان هەبووە. بەپێی ئامارەکان، 285 شوێنی بازرگانی و 212 خاوەن ئۆتۆمبێل قەرەبوو دەکرێنەوە، هاوکات 139 خاوەن ئۆتۆمبێلی دیکەش کە سکاڵایان تۆمار کردبوو، ناویان لە لیستی قەرەبووکردنەوەدا جێگیر کراوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی 200 ملیۆن دینار تەنیا وەک قەرەبوو دەدرێتە خاوەن کۆگایەکی خواردەمەنی.
هاوکاریکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان
سەبارەت بە هاوکاریی خێزانەکان، عەتا محەممەد ئاشکرای کرد کە 236 خێزان کە پێشتر هاوکاریی کەمیان پێدرابوو، دووبارە هاوکاری دەکرێنەوە. هەروەها 164 خێزانی دیکە کە بڕی هاوکارییەکانی پێشتریان کەمتر لە 500 هەزار دینار بووە، هاوکاریی نوێیان پێدەدرێت.
قەرەبووی شوێنەکانی نیشتەجێبوون
لە پەیامەکەدا هاتووە، بڕیارە سبەی 386 شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ قەرەبوو بکرێنەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی بەهۆی ڕووداوەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان و کەرتی ڕۆشنبیری
عەتا محەمەد ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا فەرمانگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەکەوێتەوە کار و دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەکات. هاوکات بڕیار لەسەر نۆژەنکردنەوەی هۆڵی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ دراوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئامادە بکرێت بۆ چالاکییە کولتوورییە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









