
وهرزى دروێنهى گهنم له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی بازرگانی عێرا ق بە نیازە بۆ ئەمساڵ پارەی كڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە 850 هەزار دینارەوە بۆ هەر تۆنێك كەمبكاتەوە بۆ 700 هەزار دینار، شارەزایەكی دارایش پێی وایە نەبوونی پارە و كەمبوونەوەی داهات هۆكاری ئەو بڕیارەیە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق هەر تۆنێك گەنمی بە 850 هەزار دینار لە جوتیاران دەكڕییەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ پلانی هەیە ئەو بڕە پارەیە كەمبكاتەوە بۆ 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك گەنم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراقە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام ئێمە لە حكومەتی هەرێم نیگەرانی خۆمان لەو پێشنیارە دەربڕیووە و بەهەموو شێوەیەك هەوڵدەدەین ئەو بڕیارە بۆ ئەمساڵ كاری پێنەكرێت چونكە جوتیاران زیانێكی زۆریان بەردەكەوێت، لەكاتێكدا جوتیاران ئەمساڵ دڵیان بەوە خۆشە كە ڕێژەیەكی باش باران باریوە و بەرهەمی گەنمەكانیان باش دەبێت كە نزیك دەبێتەوە 800 هەزار تۆن گەنم تەنها لەهەرێمی كوردستان.
هاوکات محەمەد عوسمان، شارەزای كاروباری دارایی بە SNNی راگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی نزم بوونەوەی نرخی نەوت و ئەو فشارە داراییانەی كە لەسەر حكومەتی عێراق هەیە، وایكردووە كە دەستببات بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان بۆ ئەوەی بتوانێت پارەی مووچە دابین بكات، بۆیە كەمكردنەوەی پارەی كڕینی گەنمی جوتیارانیش دەچێتە ئەو چوار چێوەیەوە كە حكومەتی عێراق دەیەوێت گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروست نەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









