هەسەدە لە چەندین قۆڵەوە سوپای جۆلانی تێکشکاندووە

SNN
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، رووبەڕووی دوو هەوڵی هێرشی یەک لە دوای یەکی هێزەکانی سوریا لە بەرەی سرینی باشووری کۆبانێ بوونەتەوە و تێکیانشکاندوون.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا باس لە پێکدادانەکانی کاتژمێر 03:00ـی بەرەبەیان تاوەکو 06:00ـی بەیانیی رۆژی سێشەممە دەکات، دەڵێت: “هێزەکانمان بە ئازایەتی و توانایەکی بەرزەوە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە.”
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە پێکدادانەکانی بەرەی سریندا “ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی هێزەکانی حکومەتی سووریا تێکشکێندراون و سەرنشینەکانیان کوژراون.”
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەرەی “ئەبو سوڕە”، هێزەکانیان بە وردی گورزێکیان لە کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی حکومەتی سووریا داوە و ناچاریان کردوون “بکشێنەوە و هەڵبێن.”
هاوکات لە بەرەی گوندی “خان مامەد” لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، هەوڵێکی دیکەی پێشڕەوی تێکشکێندراوە و “دوژمن گورزی کەمەرشکێنی بەرکەوتووە و پلانەکەی شکستی هێناوە و ناچار بە کشانەوە کراوە.”
هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) جەختیان لە “ئامادەیی تەواو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک” کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، “بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە گەل و خاکەکەیان.” هەسەدە بەڵێنی بڵاوکردنەوەی وردەکاریی زیاتری لە کاتێکی دواتردا داوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









