بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێت قبوڵکراو نییە و گەلی کورد بێدەنگ نابێت

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکی تونددا، ئیدانەی ڕووداوەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بە “کردەوەی بەربەریانە” ناویان دەبات، هاوکات داوایەکی ڕاستەوخۆ ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی.
“کردەوەی بەربەریانە”
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد دەکەین.” هەروەها هۆشداریشیدا و وتی: “گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات.”
قوربانیدانی ڕۆژئاوا
بافڵ تاڵەبانی یادی قوربانیدانی گەلی کوردی لە ڕۆژئاوا کردەوە و وتی: “رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرامبەردا باجێکی گەورەیدا. ئەوان شایەنی ڕێز و کەرامەت و پاراستنی ڕاستەقینەن.”
داواکارییەک بۆ ئەمریکا
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: “داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









