نێچیرڤان بارزانی: شەڕی سوریا مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش دەهێنێتە ئاراوە

نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی بەردەوامیی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕی. سەرۆکی هەرێم هۆشداری دەدات کە ئەم دۆخە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش دەهێنێتە ئاراوە و داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
هەڕەشە لەسەر سەقامگیری و سەرهەڵدانەوەی داعش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی سوریا و ناوچەکە بەگشتی دروست دەکات و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش دەهێنێتەوە ئاراوە.”
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ڕەتکردنەوەی بژاردەی سەربازی
نێچیرڤان بارزانی ئاشکرایکرد کە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئاڵۆزییەکانەوە، بەردەوام لەگەڵ لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا لە پەیوەندیدا بوون بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گرتنەبەری گفتوگۆ. جەختی لەوەشکردەوە: “دووپاتی دەکەینەوە کە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.”
بانگەوازێک بۆ هاوپەیمانان و مسۆگەرکردنی مافەکان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە “ئەرکی خۆی لە پاراستنی سەقامگیری و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش جێبەجێ بکات.” هاوکات، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکاری و یارمەتییەک دەربڕی بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕ و گەیشتن بە ئاگربەست.
لە کۆتاییدا، جەختی لەوە کردەوە کە “پێویستە مافی کورد و تەواوی پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بن و لە دەستوور داهاتووی سوریادا مسۆگەر بکرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









