خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدان هەڕەشەی بایکۆت دەکەن؛ مۆڵەتی 48 کاتژمێری دەدەنە عەلی قەرەداغی
عەلی قەرەداغی
SNN-
خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لە بەیاننامەیەکدا، تووڕەیی و ناڕەزایەتیی توندی خۆیان بەرامبەر هەڵوێست و قسەکانی ئەم دواییەی دکتۆر عەلی قەرەداغی، خاوەنی زانکۆکەیان دەربڕی. خوێندکاران مۆڵەتی 48 کاتژمێرییان داوەتە ناوبراو بۆ پاشگەزبوونەوە و داوای لێبووردنکردن، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی بایکۆتکردنی خوێندن دەکەن.
ئیدانەکردنی قسەکانی عەلی قەرەداغی
لە بەیاننامەکەدا، کە بەناوی زیاتر لە 2000 خوێندکارەوە دەرچووە، هاتووە دەڵێن: “ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەوپەڕی تووڕەیی و ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر هەڵوێست و قسەکانی دکتۆر عەلی قەرەداغی ڕادەگەیەنین.” خوێندکاران ڕایانگەیاندووە کە پێشتر ناڕازی بوون لە بێهەڵوێستییەکانی، بەڵام “بەداخەوە کار گەیشتە دژایەتی و وەستانەوەی عەلی قەرەداغی بەرامبەر نەتەوەکەی خۆی.”
مۆڵەتی 48 کاتژمێری و هەڕەشەی بایکۆت
خوێندکاران مۆڵەتی 48 کاتژمێریان داوەتە دکتۆر عەلی قەرەداغی تا “پاشگەز ببنەوە لە هەڵوێستەکانیان و ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر قسەکانیان و داوای لێبووردن بکەن.” لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هۆشدارییان داوە و دەڵێن: “بە پێچەوانەوە، بایکۆتی خوێندن لە زانکۆکە دەکەین و ڕێگا نادەین هیچ وانەیەک لەم شوێنە بوترێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









