باوکی ئەحمەد شەرع: نە لە مێژوو و نە لە ئێستادا شتێک نییە بەناوی پرسی کورد

حسێن شەرع باوکی ئەحمەد شەرع
SNN
حسێن شەرع، باوکی ئەحمەد شەرعی سەرۆککۆماری ئێستای سووریا، ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وتارێکی لە گۆڤاری (المجلة)ـی سعودیدا بڵاوکردووەتەوە. وتارەکە بە ناونیشانی “کێشەی کورد هیچ زەمینەیەکی لە سووریادا نییە” نووسراوە و تێیدا نکۆڵی لە بوونی پرسی کورد دەکات.
حسێن شەرع دەڵێت: “نە لە مێژووی سووریادا و نە ئێستا لە سووریادا شتێک نییە بەناوی ‘پرسی کورد’، ئەوە پرسێکی کاتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە کەتوار (واقیع)ـەوە نییە.”
تێڕوانین بۆ ناسنامەی کورد و کۆمەڵگەی سوریا
حسێن شەرع کە کەسێکی خاوەن ئاڕاستەی قەومی و عرووبییە و ماوەیەکی زۆر لە سعودیە ژیاوە، لە وتارەکەیدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کێشەی کورد لە سوریا هیچ بوونێکی نەبووە. بە بڕوای ئەو، کورد لە سووریا لە شار و گوندەکاندا “وەک هاووڵاتیانی خاوەن کولتووری عەرەبی و بە ئایین ئیسلام ژیاون”. ناوبراو ئەو هەستی خۆ بە کوردزانینەی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە شتێکی “نامۆ و کاتی” وەسف دەکات و دەڵێت: “هەر کەسێک بڵێت سووریا تایبەتمەندیی ڕەگەزیی هەیە دەکەوێتە هەڵەیەکی گەورەوە.”
نکۆڵیکردن لە کوردستانیبوونی ناوچەی جەزیرە
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا، حوسێن شەرع باسی ناوچەی جەزیرە دەکات کە پارێزگاکانی ڕەققە، دێرەزوور، حەسەکە و شاری قامیشلۆ دەگرێتەوە. ناوبراو ئەو ناوچەیە بە کوردی نازانێت و دەڵێت: “کۆمەڵگەیەکی کوردی لە چیایەک بەناوی کوردداخ هەبوو، کە ڕێژەکەیان لەنێو سەرژمێریی سورییەکاندا تەنیا 3% بوو.”
حیزبە کوردییەکان و عرووبیبوونی دەوڵەت
سەبارەت بە دۆخی سیاسی، باوکی سەرۆککۆماری سووریا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سەردەمی بەعسدا کۆمەڵێک حیزبی کوردیی بچووک هەبوون، بەڵام زۆرینەیان “خاوەن سەرسپێرییەکی نیشتمانی بوون”. شەرع جەخت دەکاتەوە کە کوردانی سووریا سەر بە دەوڵەتی سووریان و “هەندێک عەشیرەتی کوردی هەن، بەڵام ئەوانیش عرووبین”. لە کۆتاییدا دەڵێت: “سووریا یەک وڵاتی یەکگرتووە، کولتوور و بیرەکەی عەرەبی و ئیسلامییە و هیچ کات وڵاتێکی ڕەگەزپەرست نەبووە.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









