ترەمپ: کورد نەوت و پارەی بۆ خۆی بەکارهێناوە نەوەکو بۆ ئێمە

SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هێرشی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی. هاوکات کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی داهاتی نەوتیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە و نەیانداوە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ستایشی ئەحمەد شەرا و پێویستیی “پیاوی بەهێز”.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 1 ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونیدا لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، ترەمپ ستایشی ئەحمەد شەرعی کرد و وتی: “ئەو کارێکی زۆر بۆ سووریا دەکات و پیاوێکی بەهێزە؛ تاڕادەیەک مێژوویەکی سەختی هەیە، بەڵام دەبێت کەسێکی وەکو ئەو دابنرێت تاوەکو کارەکە تەواو بکات”. سەرۆکی ئەمریکا بە ئاوازی گاڵتەجاڕییەوە وتیشی: “خۆ ناکرێت ئاوازدانەرانی سروودی کڵێسا لە سوریا دابنێین تاوەکو کارەکە تەواو بکەن”.
خۆشەویستی بۆ کورد و گلەیی لە داهاتی نەوت
سەبارەت بە هێرش و کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆژئاوا، ترەمپ وتی: “من کوردم خۆش دەوێت، بەڵام کورد بڕێکی زۆر پارە و نەوتیان خرایە بەردەست، کەچی بۆ خۆیان بەکاریانهێنا نەوەک بۆ ئەمریکا”. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ کورد هەیە و “هەوڵ دەدەین بیانپارێزین”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









