کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پشتیوانی رۆژئاوا لە هەولێر دەستیپێکرد و پارتی بەشدار نەبووە

SNN
ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لە شاری هەولێر، زۆرینەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە چالاکییە جەماوەرییەکان بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەش بەردەوامە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لایەنێکی سەرەکی بەشداریی لەم کۆبوونەوەیەدا نەکرد.
عەبدولستار مەجید: پارتی وەڵامی بانگهێشتەکەی نەدایەوە.
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر داوای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕێکخرابوو. عەبدولستار مەجید، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ ڕایگەیاند، کە ئەوان بانگهێشتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە، بەڵام پارتی نەک هەر بەشداریی نەکرد، بەڵکو هیچ وەڵامێکیشی بۆ بانگهێشتنامەکە نەبووە.
پەیوەندی تەلەفۆنی مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع
هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجامدا. دوای پەیوەندییەکە، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە لەم بارودۆخەدا هەموو لایەک بەرپرسیارانە و “دوور لە عاتیفە” بڕیار بدەن، بۆ ئەوەی زیان بە دانیشتووانی ڕۆژئاوا نەگات.
گەشتە دەرەکییەکانی مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی
لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لە داڤۆس ئامادەیە و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا بە فەرمی دۆخی ڕۆژئاوای لە کۆبوونەوەکاندا نەوروژاندووە. لە لایەکی دیکەوە، بڕیارە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ڕۆما و لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆببێتەوە.
مەترسییەکانی کەمپی هۆل و جموجۆڵی گرووپە چەکدارەکان
ئەم جموجۆڵە سیاسی و دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە دۆخی ئەمنی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە خراپترین ئاستدایە. بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە، کەمپی هۆل کە هەزاران پاشماوەی داعشی تێدایە، لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نەماوە. ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەلای بەرپرسانی عێراق دروستکردووە و هێزەکانیان لەسەر سنوور خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









