هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 1 ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

مووچە
SNN-
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زۆرینەی کارەکانی لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 تەواو کراون. بڕیار وایە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، لیستەکە بە فەرمی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینی و تەرخانکردنی بودجەی مووچە.
کۆتاییهێنان بە تۆمارکردنی ناوەکان لە سیستمی پەیڕۆڵ
یەکە ژمێریارییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی لە قۆناغی کۆتایی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان دان لە سیستمی پەیڕۆڵ. چاوەڕوان دەکرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی تۆمارکردن بە تەواوی کۆتایی بێت و دوای ئەنجامدانی وردبینی ناوخۆیی، لیستەکە ئامادە دەبێت بۆ ناردن بۆ بەغدا.
ڕێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ دارایی فیدراڵ
سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان، پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی 1 تەواو دەکات، یەکەی ژمێریاری حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ناردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی داهاتی نانەوتی. ئەم بڕە پارەیە بە شێوەی کاش (نەختینە) دەخرێتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی فیدراڵ، کە ئەمەش ڕێکارێکی کارگێڕی جێگیرە لە نێوان هەردوو وەزارەتدا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









