
پارە
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زۆرینەی کارەکانی لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 تەواو کردووە. بڕیار وایە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، یادگار جەباریش هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ لیستی خانەنشینان دەگەڕێنێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاندووە، یەکە ژمێریارییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی لە قۆناغی کۆتایی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان دان لە سیستمی پەیڕۆڵ. چاوەڕوان دەکرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی تۆمارکردن بە تەواوی کۆتایی بێت و دوای ئەنجامدانی وردبینی ناوخۆیی، لیستەکە ئامادە دەبێت بۆ ناردن بۆ بەغدا.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند، دوای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی یەک لە پەیرۆڵ سیستەم کارا کرا، ئەوکات رادەستی بەغدا دەکرێت، بەڵام راستەوخۆ رەوانەی بەغدا ناکرێت، چەند رۆژێکی پێویستە تاکو لیستەکە تەواو دەکرێت دوای ئەوەی پەسەند کرا، دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و پاشان دەنێردرێت بۆ دارایی عێراق.
هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچەی مانگی یەک ئاشکرایکردووە، دەبوو هەموو مانگێک لیستی مووچە لە 15ی مانگدا ئەکتیڤ بکرێت بەڵام بۆئەم مانگە دواکەوتووە، هۆکارەکەی ئەوەیە لیستی خانەنشینی دەچێتە ناو پەیرۆڵەوە و ئەم لیستە دەبێتە بنەما بۆ هەموو مانگەکانی ساڵی 2026.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









