کەشناسی هەرێم: شەپۆلی بەفربارینەکە لەم کاتەدا کۆتایی دێت

بەفر
SNN
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، شەپۆلی بەفربارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت، بۆ شەوەکەی کەش ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەنای هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 23ی کانوونی دووەم، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری و شەپۆڵێکی بەفر و باران بۆ سەرناوچەکەمان ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێک کات تێکەڵەی وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت،پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان بەفر بارین هەبێت.
سەبارەت بە وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلەکە جەختدەکاتەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکانی پاشان بۆ شەو کەش ئاسایی دەبێتەوە کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت،مپلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 4 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە ئاشکرایدەکات، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمترین بە 1 تــــا 2نزمتر دەبێت بەڵام بەرزترین بە ( 1 – 4 ) بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : 1 پلەی سیلیزی
سۆران : 1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 2 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 3 پلەی سیلیزی
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









