بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی مووچەی شەهیدانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر حكومەتی عێراقی

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا قلە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات وەك ئەركی سەرشانمان و بە گوێرەی ئەو بەڵێنانەی كە بە كەسوكاری شەهیدانمان دابوو، لەسەر داوای ئێمە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ئەوەی مووچەی شەهیدانی پێشمەرگە لە ناوچەكانی سنوری مادەی 140 بخرێتە سەر حكومەتی عێراقی.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بێبەشنەبوونی شەهیدانی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگاكانی كەركوك نەینەوا و دیالە و چەند ناوچەیەكی دیكە، بەفەرمی داوام لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد كە لیژنەیەكی شەهیدان و قوربانییان و زیندانیانی سیاسی پێكبهێنێت بۆ ئەوەی مووچەی شەهیدانی پێشمەرگەی ئەو ناوچانە بخرێتە سەر حكومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەو داواكارییە بەهەمان شێوە داواشم لە سەرۆكی پەرلەمان كرد كە یاسای شەهیدان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەوەش جارێكی دیكە سودی دەبێت بۆ كەسوكاری شەهیدان لە بێبەش نەبوونیان لەماف و ئیمتیازاتەكاتن كە لەو یاسایەدا بۆیان دیاریكراوە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەمای داواكارییەكانی ئێمە لیژنەیەكی پێكهێناوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە دەزگای شەهیدانی عێراق كە بۆچی تا ئێستا كاریان لەسەر ئەوە نەكردووە مووچەی شەهیدانی پێشمەرگە نەخراوەتە سەر حكومەتی عێراقی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
59 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
59 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
59 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









