وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی داهاتی 11 مانگی رابردووەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایدەکات، کۆی داهاتی گشتیی 11 مانگی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 114 ترلیۆن دینار، دەڵێت “حکومەتی هەرێم لەو ماوەدا تەنها 919 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی ناردووە”.
ئەمڕۆ شەممە 24ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی 11 مانگی داهات و خەرجی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتی گشتی گەیشتووەتە زیاتر لە 114 ترلیۆن دینار، بەڵام کورتهێنانی دارایی گەیشتووەتە نزیکەی 13 ترلیۆن دینار.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کۆی داهاتی عێراق لە ماوەی 11 مانگدا گەیشتووەتە 114 ترلیۆن دینار، کە 100.5 ترلیۆنیان لە نەوتەوە دابین کراوە و داهاتە نانەوتییەکان تەنیا 13.4 ترلیۆن دینار بوون.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا هاتووە، کۆی خەرجییەکان گەیشتووەتە 126.9 ترلیۆن دینار، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کورتهێنانی دارایی بە بڕی 12.9 ترلیۆن دینار.
هاوکات، حکومەتی فیدراڵ 10.41 ترلیۆن دیناری وەک شایستەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، لە کاتێکدا هەرێم 919 ملیار دیناری نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کردووە.
خەرجییە سەرەکییەکان بریتین لە 55.9 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران، 17.3 ترلیۆن دینار بۆ خانەنشینان، و 5.1 ترلیۆن دینار بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









