نوێترین زانیاری لەبارەی ئەگەری كەمكردنەوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی كەمكردنەوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاوبووەتەوە كە گوایە لەمساڵدا بڕی بەشەخۆراك كەمدەكرێتەوە، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە و جەخت لەوەدەكاتەوە كە تا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە لە عێراق نەدراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە هیچ شتێكمان پێنەوتراوە لەبارەی ئەگەری كەمكردنەوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان، چونكە هیچ بڕیارێك نییە كە گۆڕانكاریی لە بابەتی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییاندا بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پەیوەندیدانی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق و ئەوانیش لای خۆیانەوە جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی كەمكردنەوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بڵا بوونەتەوە هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە و وەزارەتی بازرگانی عێراق هیچ بڕیارێكی لەو جۆرەی نەداوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو خشتەیەیەی كە چەند ساڵێكە كاری لەسەر دەكرێت بۆ ئەمساڵیش بەشەخۆراك بۆ هەر هاووڵاتییەك بریتییە لە نۆ كیلۆ ئارد و سێ كیلۆ برنج و یەك كیلۆ شەكر و یەك كیلۆ پاقلەمەنی، لەگەڵ ڕۆنی زەیت و دۆشاوی تەماتە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









