وەزارەتی دەرەوەی سوریا:راست نییە ئاگربەست لەگەڵ (هەسەدە) درێژنەكراوەتەوە

SNN-
ئاژانسی فەرمی هەواڵەكانی سوریا (سانا) لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی درێژكردنەوەی موڵەتی ئاگربەست لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) باس دەكرێت راست نییە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) لە زاری سەرچاوەیەكی كوردییەوە بڵاویكردەوە” ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی (هەسەدە) بۆ ماوەی یەك مانگە وەك ئەوپەڕی وادە درێژكراوەتەوە”.
باسی لەوەكرد، ئاگربەستەکە درێژ دەکرێتەوە تا گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە بۆ هەردوولا قبوڵکراو بێت.
هێزەكانی سوریای دیموكرات کاندیدی خۆی بۆ پۆستی بریکاری وەزیری بەرگری دیاریكرددووەو لیستی کاندیدەکانی پەرلەمانیش پێشکەش دەکات.
یەکێک له هۆکارەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەست گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعشە له سوریاوه بۆ عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









