
مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی 1ـی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا بکرێت. وەزارەت دڵنیایی دەدات کە پڕۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت و ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ ڕەوانەکردنی لیستەکە کۆتاییان هاتووە.
دابینکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵ
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی بەغدا لای هەرێم، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادە نییە، بەڵام هاوشێوەی مانگەکانی ساڵی ڕابردوو، پاش پەسەندکردنی لیستی مووچە لەلایەن بەغداوە، ئەو بڕە پارەیە ئامادە دەکرێت. بڕیارە 48 ملیار دیناری ئەو پارەیە لە سلێمانی و بڕەکەی دیکە لە هەولێر و دهۆک کۆبکرێتەوە و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
گفتوگۆکان لەبارەی چارەنووسی مووچە نەنێردراوەکانی سێ ساڵی ڕابردوو
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی جەختی کردەوە کە هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2026دا نییە. هاوکات ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک و دیاریکردنی چارەنووسی ئەو مووچانەی کە لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی جیاوازەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراون.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








