
SNN-
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی (i24NEWS)ی ئیسرائیلی کە پشت بە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا دەبەستێت، هەردوو وڵاتی وریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیرییەکی چڕی ئەمریکا لە لێواری واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی و دیپلۆماسیی گەورەدان.
وردەکارییەکان بەپێی سەرچاوە میدیاییەکە:
* پرۆژەی “پارکی ئاشتی” لە جۆلان: سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع پێشنیازێکی “مامناوەند”ی داوە بۆ چارەسەری کێشەی جۆلان، ئەویش بەکرێدانی بەرزاییەکانی جۆلانە بە ئیسرائیل بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی ئابووری هاوبەش.
* کردنەوەی باڵیۆزخانە: هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە گەشبینییەکی زۆر هەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دیمەشق بکرێتەوە.
ئەمە وەک وەرچەرخانێکی خێرا دەبینرێت، چونکە بڕیار وابوو تەنها نووسینگەی پەیوەندی بکرێتەوە، بەڵام گوشارەکانی تیمی دۆناڵد ترەمپ پرۆسەکەی خێراتر کردووە.
* کۆبوونەوەی باڵا: بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، بڕیارە بەمزووانە بەرپرسانی باڵای هەردوو و وڵات لەژێر چاودێری واشنتن کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکاریی رێککەوتنە ئەمنییەکە و هەماهەنگییە ستراتیژییەکان.
* پەیوەستبوون بە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم: سەرچاوە سوورییەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە ئاراستەی نوێی سووریا بۆ چوونە ناو بازنەی “ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم” و ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلئەڤیڤ.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









