ساڵح موسلیم: بە ئاشکرا داوا کراوە کورد شەڕی حەشدی شەعبی بکات

ساڵح موسلیم
SNN
ساڵح موسلیم ڕایگەیاندووە، بە ئاشکرا داواکراوە کورد شەڕی حەشدی شەعبی بکات، تۆم باراک وتویەتی “ڕاگرتی شەڕەکان یەکسانە بە هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی لەلایەن کوردەوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانوونی دووەم، ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، تۆم باراک پێی وتون شەڕی حەشد بکەن و کورد بپارێزن لە شەڕی دیکە، ئێمەش لە کۆبوونەوەکەی دیمەشق بە تۆم باراکمان وت ئێمە شەڕ و خەبات بۆ گەلی خۆمان و ئازادیی دەکەین، ئێمەی کورد بەکرێگیراوی کەس نین و شەڕی هیچ هێزێک ناکەین، هێرش نەکاتە سەرمان و ئەگەر هێرشەکان رانەگیرێن بەرگریی لە خۆمان دەکەین.
ئەوەشی خستووەتە روو، هێرشی سەر کورد بە وردی پلانی بۆ دانرابوو، دوای واژووکردنی رێککەوتنەکەی پاریس هێرشی گەڕەکە کوردییەکانی سەر شاری حەلەب دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەی لە کۆبوونەوە و رێککەوتنەکەی پاریس ئامادەبوون دەستیان لە پلانی هێرش بۆ سەر کورد هەبوو، ئیسرائیل، تورکیا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا و ئەمریکا ئەمەش ئەوە دەردەخات پلانەکە نێودەوڵەتی بوو.
ساڵح موسلیم روونیدەکاتەوە، تورکیا پشتیوانی راستەوخۆی دیمەشقی کرد بۆ هێرشەکان و وڵاتانی کەنداویش لەڕێگەی میدیاوە پشتگیریان لەو پیلانگێڕییە کرد، ئەو گرووپانەی دژی کورد شەڕ دەکەن، بەنزیکەی هەموو پێداویستییەکانیان لە لایەن ئەنقەرەوە دابین دەکرێن.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هەم هێرش دەکات، هەم زانیاریش بۆ گرووپەکان کۆدەکاتەوە، چەندین چەک و زرێپۆش لەلایەن شەڕڤانان دەستیان بەسەرداگیراوە هی تورکیان، پلانەکە تەنها رۆژئاوا نەبوو، بەڵکو باشووری کوردستانیش بوو، ئامانجەکە نەهێشتنی کورد بوو، هەروەها کشانەوە لە ناوچە عەرەبییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆمان بووە و ڕێگریمان کردووە لە شەڕی کورد و عەرەب، هیج زیانێکی گەورەش بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.”
ساڵح موسلیم جەختدەکاتەوە، کە تائێستا مەترسییەکان بەردەوامە و هیچ شتێک چارەسەر نەکراوە، کوردیش دەتوانێت خۆی بپارێزێت و هەرچی ڕووبدات بەرگریی خۆمان دەکەین، دەبێت کورد بزانێت پلانەکە بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









