
SNN-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، هۆشداری ئیدارەی ترەمپی پێدا لەوەی حکومەتی داهاتوو لە ژێر هەژموونی ئێران بمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پای گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە سوپاسی حکومەتی عێراقی کردووە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ڕۆبیۆ و سودانی باسیان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت کردووە، ڕوبیۆ، جەختی کردەوە ئەمریکا بەپێی پێویست هاوکار دەبێت کە عێراق بتوانێت بەتەواوی تواناکانی خۆی وەک هێزێک بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیبهێنێت.
ڕۆبیۆ بە سودانی وتووە، عێراق لە توانایدایە ببێتە هێزێکی سەقامگیری بەهێز، بەڵام دەبێت بڕیارەکانتان دروستبێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەژێر دەسەڵات و کاریگەری ئێران بمێنێتەوە، عێراق هەرگیز ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بخاتە پێش و لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە ڕزگاری نابێت و پەیوەندیی و هەماهەنگی لە نێوان واشنتن و بەغداش پێش ناکەوێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









