
سلێمانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی، شارەكە لە ڕووی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی و تەندروستی و كەرتی نشیتە جێبوونەوە، پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك تەنها لە ساڵی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەو كەرتانەدا كراوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە كەرتی پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەبڕی 757 ملیۆن و 770 هەزار دۆلار وەبەرهێنان كراوە بۆ ئەو مەبەستەش 18 مۆڵەت بە وەبەرهێنەران دراوە، هاوكات لە كەرتی نیشتەجێبوونیش بەبڕی یەك ملیار و 15 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان كراوە بۆ ئەومەبەستەش 13 مۆڵەت دراوە بە وەبەرهێنان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی و تەنها لە ساڵی ڕابردوودا لە كەرتی بازرگانیدا بە بڕی 155 ملیۆن و 949 هەزار دۆلار وەبەرهێنان كراوە كە 5 مۆڵەت دراوە بە وەبەرهێنانی ئەو كەرتە، لەگەڵ ئەوەشدا لە كەرتی تەندروستی سێ مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بە وەبەرهێنەرەكان كە توانیویانە بە بڕی 46 ملیار و 994 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بكەن.
هەر لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەوەشراوەتەڕوو، لە كەرتی پەروەردە بە بڕی 16 ملیار و 362 هەزار دۆلار و لە كەرتی بانكی بە بڕی 14 ملیار و 872 ملیۆن دۆلارو لە كەرتی هونەری بە بڕی حەوت ملیۆن و 871 هەزار دۆلار و لە كەرتی خزمەتگوزاریش بە بڕی 25 ملیۆن و 475 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان كراوە، هاوكات بە شێوەیەكی گشتیش 55 مۆڵەت دراوە بە وەبەرهێنەران لە كەرتە جیاوازەكاندا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









