“هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق”

SNN
ئەگەرچی بڵاوکرابووەوە کە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخراوە، بەڵام دوو پەرلەمانتار ئەو دەنگۆیەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، لەئێستادا ئامادەکاری بۆ دانیشتنەکە دەکرێت.
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ SNN رایگەیاند: تائێستا دانیشتنەکە بە فەرمی دوانەخراوە، دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بەردەوامن و ئەگەری هەیە بە شێوەی نافەرمی بۆ چەند کاتژمێرێک دوابخرێت.
لای خۆیەوە پۆڵا شەهید سیروان ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پێی راگەیاندین، لە ئێستادا لەناو هۆڵەکەدایە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دواخستنی و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە بەردەوامن.
باسی لەوەشکرد کە پێدەچێت، دانیشتنەکە بکرێت، بەڵام تا گەیشتن بە رێکەوتنی لایەنەکان، بە کراوەیی بهێڵرێتەوە.
بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕیارە کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆببێتەوە و کاندیدی یەکێتیش نزار ئامێدییە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









