نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی نەوتە هەرزانەكەی عێراق

نەوتی سپی
عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە لەم مانگەدا دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی 100 لیتر نەوت بە نرخی 31 هەزار دینار، بۆ ئەومەبەستەش تا ئێستا 10 تانكەر لەو نەوتە لە عێراقەوە گەیشتووەتە سلێمانی و هاوكات لە هەولێر و دهۆكیش دەستبەدابەشكردنی كراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەروو،
لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە بڕی 100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێك لە هەرێمی كوردستان دابینكراوە كە بە نرخی 31 هەزار دینار دابەشدەكرێت، ئەو پرۆسەیە لە دهۆك و هەولێر دەستپێكردووە و لەم چەند ڕۆژەشدا لە سلێمانی دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا نزیكەی 10 تەنکەر نەوت لە بەغداوە گەیشتووەتە سلێمانی هاوكات ئەگەر ئەو بڕە نەوت گەیشتە نزیكەی ملیۆنێك لیتر ئەوا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا.
هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەو نەوتە لەلایەن عێراقەوە دابیندەكرێت و ئەو بڕە پارەیەیشی كە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی عێراقی، جیاوازە لەو نەوتەی كە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە دابینكراو بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 104 هەزار دینار لەهاوولاتیان وەردەگیرا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









