
دۆناڵد ترەمپ
SNN
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: هێزێکی تۆکمە و زەبەلاحمان ئاراستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەو پێش هاتەش ئێران داوای دانوستان و رێککەوتنی لێکردووین.
ماڵپەڕی ئەکسیوس لە زاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە: دوای رەوانەکردنی هێزە زەبەلاحەکەمان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران خواستی خۆی بۆ دانوستان و رێککەوتن لەگەڵ واشنتن دەربڕیوە.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو هێزەی لە چواردەوری ئێران کۆیانکردووەتەوە، زۆر لەو هێزە زیاترە کە لە دەوروپشتی ڤەنزوێلا کۆیانکردبووەوە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی ئەرکی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم).
هەفتەی رابردوو ستیڤ ویتکاف نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داڤوسی سویسرا، رایگەیاند، چاوەڕێبووە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چاوی بە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکەوێت.
بەڕێوەبەرانی کۆڕبەندی داڤوس بە هۆی کوشتاری خۆپیشاندەران لە ئێران بانگهێشتنامەی عەباس عێراقچییان هەڵوەشاندبووەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









