ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا: سەردەمی سەپاندنی سەرۆکوەزیرانێکی عێراق لەلایەن ئێرانەوە کۆتایی هات

ئاڵای ئەمریکا و عێراق
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی ترەم رادەگەیەنێت کە دژی مالیکی وەستاوەتەوە بۆ بوون بە سەرۆکوەزیران دەڵێت “ئەو سەردەمە تێپەڕی ئێران هەژموونی خۆی بسەپێنێت بەسەر عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک کە بە دڵی ئەوان بێت”.
جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بە یەکێک لە نەیارە سەرسەختەکانی هەژموونی ئێران لە عێراق دەناسرێت، پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. ویڵسن جەختی کردەوە کە هەڵوێستی ئەمجارەی واشنتن بەرامبەر بەغدا “ڕوون و بێ تەمومژە”.
ویڵسن لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و مارک سافایا، نێردەری تایبەتی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی عێراق جارێکی دیکە بەهێز بکەنەوە و لەژێر دەستی ئێران ڕزگاری بکەن. وتیشی: “پێویستە سەرکردە عێراقییەکان هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکەنەوە و وا تێنەگەن هەڵوێستی ئەمریکا جێگەی گفتوگۆیە؛ لە سەردەمی ترەمپدا چیتر ڕێگە بە هەژموونی ئێران نادرێت و سەردەمی سەپاندنی سەرۆکوەزیران لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە بەسەرچوو.”
ئەو ئەندامەی کۆنگرێس 7 مەرجی سەرەکی و بنەڕەتی بۆ هەر حکومەتێکی نوێی عێراق دیاری کرد کە بریتین لە:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان: پێویستە لە ماوەی 6 بۆ 12 مانگدا سەرجەم ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێرانن، چەک بکرێن و هەڵبوەشێنرێنەوە.
دووەم: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی: بنبڕکردنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە بەشێوەیەکی سیستماتیک و بەبێ جیاوازی.
سێیەم: سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری: دروستکردنی دادگایەکی سەربەخۆ کە نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ حزب و فەسیڵێکی سیاسی و وەک چەکێکی سیاسی بەکارنەیەت.
چوارەم: بڕینی دەستی ئێران: دوورخستنەوەی سەرجەم ڕاوێژکار و بریکار و وەکیلەکانی ئێران لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.
پێنجەم: ڕێکخستنەوەی حەشدی شەعبی: دەبێت ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت و تەنیا یەک فەرماندەیی هەبێت، نەک هێزی هاوشان و دەرەوەی کۆنتڕۆڵ.
شەشەم: کابینەی تەکنۆکرات: ئەندامانی حکومەت دەبێت کەسانی پسپۆڕ بن و دڵسۆزییان تەنیا بۆ دەوڵەت بێت، نەک بۆ حزب و کەسایەتییەکان.
حەوتەم: پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا: پابەندبوون بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی ستراتیژی، ئابووری و ئەمنیی بەهێز و بەردەوام لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لە کۆتاییدا ویڵسن ئاماژەی بەوە کرد کە مارک سافایا، نوێنەری تایبەت، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە یارمەتیدانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی و هێزەکەی.
ئەم پەیامەی ویڵسن دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی دژایەتی خۆی بۆ کاندیدکردنی نوری مالیکی نیشاندا، ئەمەش “هەژانێکی سیاسی” گەورەی لە عێراق دروستکردووە و ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی ڕادیکاڵ لە مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ دۆسیەی عێراقدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









