کەشناسی هەرێم وادەی هاتنی شەپۆلی بەفر و بارانەکەی راگەیاند

کەشوهەوا
SNN
کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە سنورییەکان و لوتکەی شاخەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی کانوونی دووەم بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەمی ناوچە جیا جیاکان.
ئاماژە بەوەدەکات، لەگەڵ باران بارین ناوچە سنوورییەکان و لووتکە و قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت.
هاوکات، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێک ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێژەی باران بارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت ، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشی سبەینێش ئاشکرایکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلەی روو لە ناوچەکەمان دەکات تا کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی پێنج شەممە بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









