لەمساڵدا 300 ملیۆن مەترسێجا ئاو ڕژاوەتە ناو بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاوی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، لەمساڵدا بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕێژەیەكی زۆرزیاتر باران باریوە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 300 ملیۆن مەتر سێجا ئاو ڕژاوەتە بەنداوەكان و ڕێژەكەش زیاتر ڕوولەبەرز بوونەوە دەكات.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لەهەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفرەی كە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی ژمارەیەك بەنداو بەڕێژەی لە 200% زیادیان كردووە، كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆرباشە و هێشتاش كاتێكی زۆر ماوە بۆ دابارینی بەفرو باران لەمساڵدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ساڵی ڕابردوو 100 ملیۆن مەترسێجا ئاو هاتبێتە ناو بەنداوەكانەوە، ئەوا ئەمساڵ 300 ملیۆن مەترسێجا ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكان و رێژەی ئاوی بەنداوەكانی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزكردووەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لەهەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماوەی كە ناوە بۆ وەرزی دابارین لە ئەمساڵدا لە بەفرو باران دەتوانین ڕێژەیەكی زۆر زیاتر لە ئاو لە بەنداوەكان كۆگابكرێت كە ئەوەش جێگای دڵخۆشییە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









