نوری مالیکی: دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراق ڕەتدەکەینەوە

نوری مالیکی
SNN
نوری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی ئەمریکای دایەوە و دەستێوەردانی ئەو وڵاتەی لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ڕەتکردەوە. مالیکی جەختی لەوە کردەوە کە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت لەسەر کاندیدبوونی.
“پێشێلکاریی سەروەریی وڵات”
لە پەیامەکەیدا، نووری مالیکی ڕایگەیاند: “ئێمە بە تەواوی دەستێوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ڕەت دەکەینەوە.” ناوبراو ئەم دەستێوەردانەی بە “پێشێلکاریی سەروەریی وڵات و دژ بە سیستەمی دیموکراتی” لە عێراقدا لە دوای ساڵی 2003 وەسفکرد. هەروەها بە پێشێلکردنی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ دیاریکردنی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی لەقەڵەمدا.
“زمانی دیالۆگ، نەک هەڕەشە”
سەبارەت بە شێوازی مامەڵەکردنی نێوان دەوڵەتان، مالیکی جەختی کردەوە کە “زمانی دیالۆگ لە نێوان دەوڵەتاندا تاکە بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن، نەک پەنابردنە بەر فەرمان و هەڕەشە.”
“تا کۆتایی بەردەوام دەبم”
لە کۆتاییدا، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی سووربوونی خۆی لەسەر بەردەوامبوون لە پرۆسەکە نیشاندا و ڕایگەیاند: “بە پشتبەستن بە ویستی نیشتمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی… بەردەوام دەبم لە کارکردن تا دەگەینە کۆتایی، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بەدەست بهێنێت.”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









