وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەستیپێکرد و تەرازووی پێداچوونەوەش ئامادە دەکرێت

مووچە
SNN
لە بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەستی پێ کرد و لەچەند ڕۆژی داهاتوو تەواو دەبێت، هاوکات لە هەولێر کارکردن لە ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یەک بەردەوامە و بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت.
ماوەی دوو ڕۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی بردووەتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی وردبینی بۆ دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گوتی، “وردبینی دەستیپێکردووە و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا تەواو دەبێت، ئێستا کار لە ئامادەکردنی تەرازووی پێداچونەوە (میزان موراجەعە)ـی مانگی یەک دەکەین و بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت.”
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک بەر لە هەفتەیەک دەستیپێكردووە، بەڵام تا ئێستا تەنیا مووچەی دەزگا سەربازی و بەشێكی دەزگا ئەمنییەكان دابەشكراون، دواكەوتنی مووچە لە عێراق پەیوەندی هەیە بە ئەنجامدانی چەند ڕێكارێكی دارایی و كارگێڕی لەلایەك و تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی تۆماركردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینانی نوێ لە سیستەمی پەیڕۆڵ لەلایەكی دیكەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









