بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە: نزیکەى 6,000 خانەنشینى کەمئەندامى سەنگەر دوو مووچە پێکەوە وەردەگرن

خانەنشین
SNN
حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کەناڵ8ـی ڕایگەیاند، نزیکەی 6,000 خانەنشینی کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو و مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ بە یەکەوە وەردەگرن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆسییەکانیان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە گوازراوەتەوە بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی.
چارەسەرکردنی دۆسیە مابەینەکان
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی کەمئەندامانی سەنگەر لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 9,100 کەسن. لەو ژمارەیە زیاتر لە 3,000 کەسیان دۆسییەکانیان هێشتا نەگوازراوەتەوە و بڕیارە مانگی داهاتوو کارەکانیان تەواو بکرێت. ئەو خانەنشینانەی کارەکانیان دواکەوتووە، مانگی داهاتوو سێ مووچە (مانگی 10، 1 و 2) پێکەوە وەردەگرن و شایستە داراییەکانیان نافەوتێت.
ئاماری دۆسیەکان لە سنووری سلێمانی
فوئاد حاجی عەبابەکر، سکرتێری کەمئەندامانی سەنگەر لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، لە سنووری پارێزگاکە لە کۆی 4,128 کەمئەندامی سەنگەر، دۆسیەی 3,287 کەسیان بە تەواوەتی جێبەجێ کراوە و مووچەی مانگی 1 و 10 پێکەوە وەردەگرن. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆسیەی ئەو کەمئەندامانەی پێشتر سەر بە یەکەی 80 بوون، تاوەکو ئێستا کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە و پڕۆسەی گواستنەوەیان تەواو نەبووە.
بڕی مووچە و تێچووی مانگانە
مووچەی مانگانەی کەمئەندامانی سەنگەر لە نێوان 900,000 دینار بۆ 4,200,000 دینار دایە. کۆی گشتیی تێچووی مووچەی ئەم توێژە کە زیاتر لە 9,000 کەسن، مانگانە 12 ملیار دینارە. لەو بڕە پارەیە 6 ملیار دیناری بۆ کەمئەندامانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیانە، 6 ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ سنووری هەولێر، دهۆک، سۆران و زاخۆ تەرخان کراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








