
ئاڵاى ئەمریکا و ئێران
SNN
سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاشکرایدەکەن، ئامانجی ترەمپ لە ئێران گۆڕینی سەرکردایەتییەکانە نەک داڕمانی دەوڵەت، نایەوێت هاوشێوەی مۆدێلەکەی ڤەنزوێللا لە ئێران دووبارە بکاتەوە.
ئاژانسی “ڕۆیتەرز” لە زاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات بۆ مومارەسەکردنی گوشاری ڕاستەوخۆ بەسەر ئێراندا، کە پێکدێت لە وەشاندنی گورزی دیاریکراو بۆ سەر دامەزراوە ئەمنییەکان و سەرکردە باڵاکان، بە ئامانجی هاندانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ناوخۆیی لەو وڵاتەدا.
ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ترەمپ هەوڵ دەدات زەمینە بۆ “گۆڕینی ڕژێم” خۆش بکات، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پشتگیریی ڕاستەوخۆ بۆ خۆپیشاندەران، لەوانەش ئاسانکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەندێک لە بارەگا حکومییەکان.
بەپێی یەکێک لە سەرچاوەکان، گفتوگۆکان ئەگەری هێرشی فراوانتریان تێدابووە کە ڕەنگە مووشەکی بالیستی یان دامەزراوە ئەتۆمییەکان بگرێتەوە.
هاوکات، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە کە “ڕووخاندنی ڕژێم پێویستی بە هێزی وشکانی هەیە” و هۆشداریشی داوە کە بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، هاوکێشەکە ناگۆڕێت، مەگەر گوشارە دەرەکییەکان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنێکی ناوخۆیی ڕێکخراودا هاوتەریب بن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوایی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئامانجی ترەمپ گۆڕینی سەرکردایەتییە بە جۆرێک کە مەرج نییە ببێتە هۆی داڕمانی دەوڵەت، هاوشێوەی ئەو مۆدێلەی کە لە ڤەنزوێلا پەیڕەو کرا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









